پارێزگهی ههولێر ئهمڕۆ ههینی له ڕاگهیهنراوێكدا ئاشكرای كرد كه ئهنجوومهنی وهزیرانی عێراق رهزامهندی داوه به تهرخانكردنی 14 ملیار دینار لهسهر بودجهی فریاكهوتنی عێراق بۆ پارێزگهكهیان، جهختیشی كردهوه كه بهو بڕه پارهیه ژمارهیهك پڕۆژهی گرینگ بۆ ڕووبهرووبوونهوهی گۆڕانكارییهكانی كهشوههوا و بابهتی لافاو و دابینكردنی ئاوی خواردنهوه جێبهجێ دهكهن.
پارێزگهی ههولێر له ڕاگهیهنراوهكهدا ڕایگهیاند: دواى ئەوەى لە مانگى ئادارى ئەمساڵ لە کاتى سەردانى سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەولێرى پایتەخت، پارێزگارى هەولێر پڕۆژە پلانێکى بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و بابەتی لافاو و دابینكردنی ئاو، بە گوژمەی (14 ملیار دینار) ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە چەندین پڕۆژەى جۆراوجۆرى تایبەت بە چارەسەرکردنى گرفتی کەمئاوی و مەترسییەکانی لافا و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەخۆ گرتبوو.
ڕاشیگهیاند: سەبارەت بە هەمان پرس ڕۆژى 2023.11.13 لە بەغدا بە سەرۆکایەتى سەرۆک وەزیرانی عێراق، چوارەمین کۆبوونەوەى لیژنەی باڵای نیشتمانی ئاو بە بەشدارى شاندى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو کە تەوەرێکى کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خستنەڕووى پڕۆژەکەى هەولێر، لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگارى هەولێر پوختەیەکى لەو پڕۆژانە و کاریگەرییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا و ئەو پلان و ڕێگهچارەسەرییانەى هەن لە چوارچێوەى ئەم پڕۆژانەى ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرابوو خستەڕوو، جەختى لەسەر هەموو ئەو بابەتانەش کردەوە کە لەسەر دۆخی هەولێر و کاریگەرییەکانی کەشوهەوا و لێکەوتە و مەترسییەکانی کەمى ئاو ڕووبەڕووى هەولێر بۆتەوە، بەخۆشحاڵییەوە لیژنەى ناوبراو بەکۆى دەنگ پڕۆژەکەى هەولێریان پەسند کرد و ئاڕاستەى ئەنجوومەنى وەزیرانى حکوومەتى عێراقیان کرد بۆ دەستکردن بە ڕێکارى دیکە.
ههروهها ڕایگهیاند: پاشان لەهەمان ڕۆژدا پارێزگاری هەولێر لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە دیدارێکدا لەگەڵ محەمەد شەیاع سوودانى سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، وێڕاى جەختکردنەوە لەسەر ئەو پڕۆژانە، سڵاو و ڕێزى مەسرور بارزانى سەرۆکوەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستانی بە بەڕێزیان گەیاند و پشتگیرى جەنابییانى بۆ زەرورەتى جێبەجێکردنی پڕۆژەکان ڕاگەیاند.
پارێزگای ههولێر ئاماژهی بهوهش دا كه لە ڕێكهوتی 2023.11.21 ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بە نووسراوى ژمارە (56997) کە ئاڕاستەى وەزارەتى دارایی حکوومەتى عێراق کراوە، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنى بودجەى پێویست بە خەرجکردنى (14 ملیار دینار) لەسەر بودجەى فریاکەوتنى عێراق بۆ هەولێر بۆ دەستکردن و جێبەجێکردنى پڕۆژەکان.
جهختیشی كردهوه كه بەجێبەجێبوونى ئەو پڕۆژانە کە تایبەتە بە لێدانی ژمارەیهک بیری تازە، دروستکردنى ژمارەیەک پۆند و چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەى پڕۆژەکانی ئاو، بەشێکى دیکە لە پلانەکانى ڕووبەڕووبوونەوەى گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا لە پارێزگهى هەولێر جێبەجێ دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.