Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:17

به‌م ئێواره‌یه‌ ئۆتۆمبێلێك له‌ چیای حه‌سه‌ن به‌گ هه‌ڵدێرا و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ چیای حه‌سه‌ن به‌گ له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، ئۆتۆمبێلێكی پیكاب هه‌ڵدێرا و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و سێی دیكه‌ش بریندار بوون.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: به‌م ئێواره‌یه‌ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاب میتسیوبووشی لە چیای حەسەن بەگ تووشی هەڵدێران بووەوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ڕووداوەکەدا 4 کەس بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکان بەناوی (محەمەد فەیسەڵ حەسەن ئاغا بێرۆخی) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە ئێستادا سێ بریندارەكه‌ی تر له‌ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌كرێ.

مه‌هدی داود / سیده‌كان

وێنه‌: هه‌ڵێدرانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.