گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ ئاشكرای كرد كه له سبه‌ی كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌ززه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ماجد محه‌مه‌د ئه‌نساڕی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا كراوه و سبه‌ی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی شه‌ڕ له غه‌ززه له كاتژمێر 7ی به‌یانییه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبهكردنهوه.
ڕاشیگه‌یاند: ئاگربه‌سته‌كه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دیل و بارمته‌كانه له‌نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا و وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می گۆڕینه‌وه‌كه له كاتژمێر 4ی سه‌رله‌ئێواره ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌ك وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م سبه‌ی هه‌ینی 13 دیلی منداڵ و ئافره‌ت له‌نێوان هه‌ردوولادا ده‌گۆڕدرێنه‌وه، له ماوه‌ی 4 رۆژیشدا گۆڕینه‌وه‌كان ده‌بنه 50 دیل و بارمته.
ماجد محه‌مه‌د ئه‌نساڕی جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ماوه‌ی ئه‌و 4 رۆژه‌ی ئاگربه‌ستدا زانیاری له‌سه‌ر دیل و بارمته‌كانی تریش له‌نێوان هه‌ردوولادا ده‌گۆڕدرێنه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ هیواشی خواست ئه‌م ئاگربه‌سته كاتییه ببێته ده‌ستپێك و هه‌وێنی ڕاگرتنی شه‌ڕ به‌شێوه‌ی یه‌كجاری، داواشی له هه‌ردوو لایه‌نی ئیسڕائیلی و حه‌ماس كرد له ئاگربه‌سته‌كه‌دا په‌یڕه‌و سه‌رجه‌م ڕێنمایی و ڕێككه‌وتنه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌م ئاگربه‌سته له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ئیسڕائیلی و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا ڕابگه‌یه‌نرێ، به‌ڵام بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه‌كان كاتی زیاتریان پێویست بوو و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بۆ سبه‌ی هه‌ینی دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.