Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:36

لە بەرزاییەكانی كەسنەزان (12 هەزار) دار لە چوارچێوەی پڕۆژەی (NEFES) چێندرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.11.23، بە ئامادەبوونی، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم و مەهدی ئەكەر، وەزیری پێشووی كشتوكاڵی توركیا و مەولود یاقوت، كونسوڵی گشتی توركیا لە هەولێر و بەیان سامی عبدالرحمن، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی هەرێم بۆ پرسی گۆرانكارییەكانی كەش و هەوا و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسان، لە بەرزاییەكانی كەسنەزان، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (NEFES) دەستكرا بە چاندنی (12 هەزار) دار وەك قۆناغی یەكەم.
لە بارەی پڕۆژەكە پارێزگاری هەولێر، لە وتارێكدا، سوپاسی وەزیر و وەزارەتی كشتوكاڵی توركیای و كونسڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر كرد بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكە و ئەو هەماهەنگی و هاوبەشیەی ئەمساڵ لەگەڵ هەرێمی كوردستانیان كردووە.
جێگەی باسە، پڕۆژەی (NEFES) لە چوارچێوەی گرنگیدانە بە زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و پاراستنی ژینگە و رووبەروبونەوەی گۆرانكارییەكانی كەشو هەوا لە لایەن وەزارەتی كشتوكاڵی توركیا و كونسوڵخانەی گشتی توركیا لە هەولێر، بەپاڵپشتی سێكتەری كشتوكاڵی و ژینگەی هەرێمی كوردستان دەستی پێكراوە و بڕیارە لەو پڕۆژەیەشدا (47 هەزار) دار لەبەرزاییەكانی كەسنەزان بچێنرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.