ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار به بڕی دوو کیلۆ و شەش سەد گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یاندرا.
بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بڵاویكرده‌وه، لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان، لەڕێکەوتی 21 و 22ی11ی 2023 ، لەسێ چاڵاکی سەرکەوتوودا دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن کەکاری کڕین و فرۆشتن بەمادەی هۆشبەر دەکەن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، یەکێکیان داواکراوی نیودەوڵەتیە، لەم سێ چاڵاکیەدا بڕی (دوو کیلۆ و شەش سەد گرام) مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیراوە. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ده‌ستگیركردنی 5 تۆمه‌تبار كه كاری كڕین و فرۆشتنیان به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كرد راگه‌یاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.