Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:47

سوپای ئیسرائیل بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفای دەستگیر كرد

کوردستان TV
100%

بەرپرسی بەشەكانی نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، هێزەكانی ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوبەری نەخۆشخانەكە و ژمارەیەك پزیشكی باڵایان دەستگیركردووە.
خالد ئەبو سەمرە، لێپرسراوی بەشەكانی نەخۆشخانەكە ڕایگەیاند، دكتۆر محمد ئەبو سەلمییە لەگەڵ ژمارەیەك پزیشكی باڵای دیكە دەستگیركراون.
سوپای ئیسرائیل دوای هێرشكردنە سەر غەززە، هەڵیانكوتایە سەر كۆمەڵگەی پزیشكی شیفا و ڕایگەیاند كە “تەقەمەنی و چەك و كەرەستەی سەربازی”ی سەر بە بزووتنەوەی حەماسیان دۆزیوەتەوە.
لەوبارەیەوە دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل گوتی: بەڵگەمان لەبەردەستە كە نەخۆشخانەكە بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكان بۆ مەبەستی سەربازی و تیرۆریستی بەكاردەهێنرا.
لەلایەن خۆیەوە بزووتنەوەی حەماس ڕەتیكردووەتەوە كە نەخۆشخانەكەی بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەكارهێنابێت و  ئەو تۆمەتانەی ئیسرائیلی بە "چیرۆكێكی دروستكراو كە كەس باوەڕی پێناكات" وەسفكرد.
هەروەها شیكارییەك لە ڕۆژنامەی "زە گاردیەن"ی بەریتانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو وێنانەی سوپای ئیسرائیل لە نەخۆشخانەی شیفاوە بڵاویان كردووەتەوە "نەیانتوانیوە ئەو چیرۆكە بسەلمێنن كە حەماس كۆمەڵگەی پزیشكی شیفای وەك ناوەندێك بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەكارهێنابێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.