Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:52

ئـیـسـپـانـیـا قـەبـارەی وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان زیـاد دەکـات

کوردستان TV
100%


 د.مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان لـەگـەڵ دارەوان حـاجـی حـامـیـد نـوێـنـەری حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـە ئـیـسـپـانـیـا کـۆبـووە.
لـە دیـدارەکـەدا سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان وێـڕای پـیـرۆزبـایـی لـە دەسـتـبـەکـاربـوونـی وەک نـوێنـەری حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـە وڵاتـی ئـیـسـپـانـیـا، ھـاوکـات ھـیـوای سـەرکـەوتـنـی بـۆ خـواسـت لـە ئـەرکـەکـەی و ھـانـیـشـدا کـە ھـەوڵـەکـانـی بـخـاتـەگـەڕ، لـە فـراوانـکـردنـی پـەیـوەنـدیـیـە ئـابـوری و بـازرگـانـیـەکـانـی نـێـوان ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و ئـیـسـپـانـیـا ،و ھـەروەھـا لـە ڕێـگـەی نـوێـنـەرایـەتـیـیـەکـانـی حـکـومـەتـی ھـەرێـم لـە وڵاتـی نـاوبـراو ھـانـی سـەرمـایـەدارو گـەورە کـۆمـپـانـیـاکـانـی ئـیـسـپـانـیـا بـدات، تـا بـەشـداری کـارایـان ھـەبـێـت لـە پـرۆسـەی وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان .
لـەلای خـۆشـیـەوە نـوێنـەری حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـە ئـیـسـپـانـیـا دووپـاتـی کـردەوە، کـە ھـەمـوو ھـەوڵـێـکـیـان دەخـەنـەگـەڕ، کـە وەبـەرھـێـنـەری ئـیـسـپـانـی لـە سـێـکـتـەرە جـیـاوازەکـانـدا، بـە تـایـبـەت لـە کـەرتـی پـیـشـەسـازی و کـشـتـوکـاڵـیـدا وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـدا بـکـەن،و قـەبـارەی وەبـەرھــێـنـانـیـان لـەوەی ھـەیـە زیـاتـر بـکـرێـت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.