بەرپرسێكی ئیسرائیلی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند كە هۆكاری دواخستنی ئازادكردنی دەستگیركراوەكان لە غەززە دەگەڕێتەوە بۆ "وردەكارییەكانی جێبەجێكردنی تاڕادەیەك سادە".
كەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری ئەو بەرپرسەوە بڵاویكردەوە، هۆكاری دواخستنەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئیسرائیل تا ئێستا ناوی ئەو دەستگیركراوانەی بەدەست نەگەیشتووە كە حەماس ئازادیان دەكات.
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە تزاچی هانێگبی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل ڕایگەیاند كە هیچ كام لەو بارمتانەی لە غەززە دەستبەسەركراون پێش هەینی ئازاد ناكرێن، لە كاتێكدا پێشبینی دەكرا ئاگربەستەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و یەكەم ئۆپەراسیۆنی ئازادكردن لە ڕۆژی پێنجشەممە دەستپێبكات.
ڕێككەوتنی ئاگربەستی كاتی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بە نێوەندگیری قەتەر و میسر و ئەمریكا، خاڵی وەرچەرخان لە شەڕی بەردەوامی لە دوای 7ی ئۆكتۆبەرەوە پێكدەهێنێت، كە لەو ماوەیەدا زیاتر لە 14 هەزار كەس كوژراون و زیاتر لە 33 هەزار كەسیش برینداربوون.
لە ڕێكەوتنی ئاگربەستەكەدا، ڕاگرتنی شەڕ بۆ ماوەی 4 ڕۆژ دیاری كراوە، بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت بە ئازادكردنی 50 بارمتە كە لە غەززە ڕاگیراون، لەنێویاندا ژن و منداڵ، لەبەرامبەر ئازادكردنی 150 فەلەستینی كە لە زیندانەكانی ئیسرائیلن، هەروەها هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەكان، لەنێویاندا سەدان بارهەڵگری یارمەتی مرۆیی و پزیشكی و سووتەمەنی بۆ ناو كەرتی غەززە.
هۆكاری دواخستنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و چەكدارانی غەززە ئاشكرا دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.