Erbil 12°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 15:42

به‌ پشت به‌ستن به‌ ده‌ستووری عێراق تاوتوێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی11ی2023، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ  پێشوازی له‌ ئه‌لپار سلان بایراكتار، وه‌زیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، كرد.
 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق،لە میانی پێشوازی کردن لە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئالپارسلان بایراکتار، ئاماژەی بەوە کرد کە ئامادەی دۆزینەوەی چارەسەرن  به‌ پشت به‌ستن به‌ ده‌ستوور بۆ سەر لەنوێ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی هه‌رێمی كوردستان بۆ تورکیا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی و بایراکتار، لە کۆبوونەوەکەیاندا لە بەغدا، تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لە بواری وزەدا کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی ئامادەیی نیشانداوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر لە پێناو سەر لەنوێ ھەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێمی كوردستان  بۆ تورکیا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق سوودانی، باسی لە ھاوبەشی ئاو لە نێوان ولاتەکەی و تورکیا کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە ھەردوو وڵات ھاریکاریی زیاتر بکەن لەم بارەیەوە.

 


 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.