عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لەنێو باخچەیەك لەپێش پەروەردەی قەزای كفری گەنجێك بەناوی (فیراز عوسمان سابر) لەدایكبووی 2006 بەچەكی جۆری دەمانچە فیشەكی بەخۆیەوەنا و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
هەروەها گوتی: دوای ئاگاداركردنەوەیان، پۆلیسی قەزای كفری چوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و دوای ڕەوانەكردنی تەرمی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە، لەسەرچۆنێتی و هۆكاری ڕوداوەكە دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە.
لەپێش پەروەردەی قەزای كفری گەنجێك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.