ئەمڕۆ چوارشەممە قەتەر پشتڕاستی كردەوە كە ئیسرائیل و حەماس گەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر ئاگربەستێكی مرۆیی كە بۆ ماوەی چوار ڕۆژە و درێژدەكرێتەوە.
لەو ماوەیەدا حەماس 50 ژن و منداڵی مەدەنی لە بەرامبەر ئازادكردنی ژمارەیەك ژن و منداڵی فەلەستینی كە لە ئیسرائیل زیندانیكراون، ئازاد دەكات.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئاگربەستەكە كە بە نێوەندگیری میسر لەگەڵ ئەمەریكا كراوە، لەماوەی 24 كاتژمێردا كاتی دەستپێكردنی ڕادەگەیەنرێ و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بە مەرجی درێژكردنەوەی.
ئاماژەی بەوەشكرد،ئاگربەستەكە ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی ژمارەیەكی زیاتر لە كاروانی مرۆیی و یارمەتی فریاگوزاری دەدات، لەنێویاندا سووتەمەنی كە بۆ پێداویستییە مرۆییەكان دیاری كراوە.
ئیسرائیل و چەكدارانی غەززە لەسەر ئاگربەستێكی مرۆیی ڕێككەوتن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.