ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕالی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌ستگیركردنی ئه‌و سێ تۆمه‌تباره‌ی ڕاگه‌یاند كه له پارێزگه‌ی كه‌ركووك ته‌قه‌یان له نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردبوو.
ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕالی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ سێشه‌م زانیارییمان پێگه‌یشت كه له پارێزگه‌ی كه‌ركووك ته‌قه له نووسینگه‌ی د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كرد.
بڵاویشی كرده‌وه: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری و به‌دواداچوونه‌كان، توانرا سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی جۆری ده‌مانچه و ئۆتۆمبێلێك.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان، هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه دانیان به ئه‌نجامدانی تاوانی ته‌قه‌كردنه‌كه له نووسینگه‌ی د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه ره‌وانه‌ی شوێنی تایبهتمهندكراون به مه‌به‌ستی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریاندا.
وێنه‌ی تۆمه‌تباره‌كان:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.