جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نووسه‌ر و ڕاگه‌یاندنكاری ناسراوی كورد كه‌ریم عه‌بدوڵا.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م لە پرسەنامەیەکدا رایگەیاندووە "به دڵێكی رازیبوو به قه‌زا و قه‌ده‌ری یه‌زدانی مه‌زن، هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی سیاسی و راگه‌یاندكاری ناسراوی كورد (كه‌ریم عه‌بدوڵا)مان پێگه‌یشت".
ڕاشیگه‌یاندووه "به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان و ناوه‌ندیی هونه‌ری و رۆشنبیری و خانه‌واده و كه‌سوكاری كۆچكردوو ده‌كه‌ین".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواشی له خوای گه‌وره كرد كۆچكردوو بخاته به‌ر به‌زه‌یی خۆی و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و ئارامیش به هه‌مووان ببه‌خشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.