دوای بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئێستا لایه‌نه سوننه‌كانی عێراق له‌سه‌ر چوار كه‌سایه‌تی هاوڕان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق و بڕیاریشه سبه‌ی چوارشه‌م په‌رله‌مان كۆببێته‌وه و به‌فه‌رمی سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێرێ.
محه‌مه‌د خالیدی ئه‌مینداری گشتیی هاوپه‌یمانی به‌یارق ئه‌لخێر به ماڵپه‌ڕی (مه‌علوومه)ی ڕاگه‌یاندووه: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سوننه‌كانی عێراق له‌سه‌ر چوار كه‌سایه‌تی هاوڕان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌نێو ئه‌و چوار كه‌سه‌ش ناوی مه‌حموود مه‌شهه‌دانی و سالم ئه‌لعیساوی هه‌یه.
ڕاشیگه‌یاندووه: له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا (كه بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌م ئه‌نجام بدرێت) ناوی هه‌ر چوار كه‌سایه‌تییه‌كه ده‌خرێته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه كورده‌كان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی یه‌كێكیان هه‌ڵبژێردرێن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوكۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته په‌له بكرێت له دیاریكردنی كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ڵبژێردراوه‌كه له‌نێو هێزه سوننه‌كان بێت.
محه‌مه‌د خالیدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ له‌نێوان هێزه سوننه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت، پێشبینی ده‌كرێ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ناوی به‌ربژێره‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر یه‌كێكیان بدرێت.
جێی باسه هه‌فته‌ی ڕابردوو دادگه‌ی باڵای فیدڕالی له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی له‌یس دلێمی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.