سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ وه‌زیره‌كه‌ی پارتی ته‌قه‌دومی ڕه‌تكرده‌وه كه پێكهاتبوون له وه‌زیره‌كانی پلاندانان و پیشه‌سازی و رۆشنبیری.
باسم عه‌وادی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ وه‌زیری پلاندانان و و پیشه‌سازی و رۆشنبیری ره‌تكردۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ره‌تكردنه‌وه‌ی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ وه‌زیره‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای جه‌ختكردنه‌وه بووه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی حكوومه‌ت بۆ داواكارییه‌كانی خه‌ڵك و سه‌قامگیری سیاسی و یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵگه بووه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو دادگه‌ی باڵای فیدڕالی له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی له‌یس دلێمی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ركرد.
دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كه، بۆ شه‌وه‌كه‌ی هه‌رسێ وه‌زیری پارته‌كه‌ی ته‌قه‌دوم كه محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به حكوومه‌ت كرد، وه‌زیره‌كانیش پێكهاتبوون له محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، خالید بەتال نەجم وەزیری پیشەسازیی و ئەحمەد فەکاک وەزیری رۆشنبیری.
جگه له پێشكه‌شكردنی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ وه‌زیره‌كه، پارتی ته‌قه‌دوم هه‌روه‌ها چه‌ند بڕیارێكی تریشی ده‌ركرد كه بریتی بوون له:-
1- بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت.
2- ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی پارته‌كه‌مان له حكوومه‌تی عێراق كه پێكهاتوون له (محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، خالید بەتال نەجم وەزیری پیشەسازیی و ئەحمەد فەکاک وەزیری رۆشنبیری)
3- ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی پارته‌كه‌مان له سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان.
4- بایكۆتكردنی په‌رله‌مانتاران له سه‌رجه‌م دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.