ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی 20-11-2023 بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو ، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ بازرگانی و پیشه‌سازی له عێراق كۆنفرانسێكی تایبه‌ت ده‌رباره‌ی داهاتوویی بازرگانی خشتی یه‌كێتی ئه‌وروپا و عێراق به‌رێوه‌چوو .
له‌و كۆنفرانسه‌دا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی ژووری بازرگانی كوردستانی و ئه‌وروپی ئاماده‌یی بوون" گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌باره‌ی گرنگی بازرگانی خشت كرایه‌وه كه هه‌ولێر به‌تایبه‌ت و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی شاره‌زایی ریشه‌ییان له‌و جۆره كه‌ره‌ستانه هه‌یه .
پارێزگاری هەولێر له وته‌یه‌كدا سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان- ئەوروپا جه‌ختی كرده‌وه كه‌وا ناوه‌رۆكی كۆنفرانسه‌كه جێگه‌ی بایه‌خه چونكه زۆر تایبه‌تمه‌نده له بوارێكدا كه باب و باپیرانی ئێمه شاره‌زایی ته‌واویان له‌باره‌وه هه‌یه و خودی بونیادنانی ئه‌م شاره دێرینه‌ی هه‌ولێریش هه‌ر به‌و كهرهستەیە بونیاد نراوە.
لەو روانگەیەوە هەناردەکردنی بەرهەمی پیشه‌سازی خۆماڵی وەک خشت وەرگرتنی شارەزایی زیاتر لایەنێکی گرنگە لە بوارەکانی گرنگی دانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێشکەوتنی ستراتیژیانەی بازرگانی و پیشەسازی خۆماڵی .
هەولێر.. كۆنفرانسی داهاتووی بازرگانی خشتی یه‌كێتی ئه‌وروپا و عێراق به‌رێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.