راگه‌یاندراوێك له نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
نووسنگه‌ی د.شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه و كه تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشه‌م 20ی11ی2023، لە کردەوەیەکی ترسنۆکانە تەقە لە نوسینگەی کەرکوکمان کراو دەست بەجێ لەلایەن پاسەوانەکانەوە وەڵام درایەوە و ئۆتۆمبیلەکە کە لەجۆری تویتا کامریە پێکێنرا و بەڵام توانی هەڵبێت.
راشیدهگهیهنن، وێرای داواکردنمان لەدەزگا ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە خەڵکی بەشەرەفی کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە ئەم هێرشەش هاوشێوەی هێرشەکانی پێشوو لەخزمەت کردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک رامان ناگریت .
ته‌قه له نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له كه‌ركوك كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.