داوا له هاووڵاتییانی شاری سلێمانی دهركرێ بۆ ئهوهی به دووربن له ههر ئهگهرێكی نهخوازراو بههۆی كۆبوونهوهی ئاو و لافاو، چهند كارێك بكهن.
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی شاری سلێمانی كردهوه كە بەهۆی ئەو تاوەباران و زریانەی بەڕێوەیە و بۆ ئەوەی دووربن لە ههر ئەگەرێكی نەخوازراو، لە هەمانكاتدا هاووڵاتیانیشی دڵنیا كردهوه كە تیمەكانی شارەوانیی لە ئامادەباشیدان بە هەماهەنگیی لەگەل سەرجەم لایەنە پەیوەندارەکان.
شارهوانی سلێمانی داوای لە هاووڵاتییان كرد ئەم رێنماییانەی خوارهوه بەهەند وەربگرن و جێبهجێی بكهن:-
1- لادانی ئەوبەربەستانەی کەدانراون لەسەر مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان.
2- پاکڕاگرتنی موشەبەکی باراناوی سەر مەنهۆڵەکان و ئاوەڕۆکانی بەردەم ماڵان و ناو بازار .
3- پاککردنەوەی ئاوەڕۆی سەربان و حەوشەی ماڵەکان.
4- پاراستنی ئاوەڕۆی کۆڵان و شەقامەکان، نابێت خۆڵ و خاشاک و چەوری و پارچە ئاسن و دەبە و نایلۆن بکرێتە ناو مەنهۆڵەکان.
5- پاراستن و مانەوەی سەری مەنهۆڵ و مشهبهکاتی باراناوەکان.
6- داوا لە سەرجەم خاوەن چێشخانە و خواردنگەکان دەکەین پاشماوەی خۆراک و بە تایبەت رۆن نەخریتە ناو مەنهۆڵ و ئاوەرۆکان کە دەبێتە هۆی گیرانی ئاوەڕۆکان.
سهرۆكایهتی شارهوانی سلێمانی داواشی كرد لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ژمارە (100).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.