ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م له شاری سلێمانی گه‌نجێك له شوقه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه‌وتۆته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ گه‌یه‌نراوه‌ته پزیشكی دادی سلێمانی كه به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی له شوقه‌یه‌كدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
ڕاشیگه‌یاند: به گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، گه‌نجه‌كه له نهۆمی چواره‌می باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه‌وتۆته خواره‌وه.
هێزه‌كانی پۆلیس سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان كردووه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا ڕوون نه‌بۆته‌وه گه‌نجه‌كه خۆی كوشتووه یاخود به ڕووداوێك كه‌وتۆته خواره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.