ئهندامێكی پهرلهمانی عێراق نوێترین لێدوانی سهرۆك وهزیرانی عێراق بڵاو دهكاتهوه سهبارهت به ناردنی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان.
مهریوان قهرهنی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاند: ئەمڕۆ یەكشەم لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق كۆبووینەوە و گفتوگۆمان لەبارەی چەند پرسێكی گرینگ كرد.
ڕاشیگهیاند: لە كۆبوونەوەكەدا دوو پرسیارم خستە بەردەم بەڕێزیان كە هەردووكیان تایبەت بوون بەو دوو نامەیەی كە مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە، وەڵامەكانی سوودانی بەم شێوەیە بوون:
یەكەم: لەبارەی هەمواركردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق و چارەسەركردنی كێشەی (نەفەقاتی فعلی) كە بۆتە هۆكاری نەناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە، به محەمەد شیاع سوودانیم راگەیاند كه ئاخۆ هەڵوێستی جەنابیان لەسەر ئەمە چییە؟ ئەویش لە وەڵامدا پێی گوتین: نامەكانمان بەدەست گەیشتووە و كاریشمان لەسەر كردوون.
ههروهها ڕایگهیاند كه سوودانی گوتوویهتی "بابەتی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدایە و ئێمە هیچ مانعاتێكمان نییە ئەگەر ئەو بڕگەیە هەموار بكرێتەوە و چارەسەری ئەم بابەتە بكرێت، بەڵام ئێمە دەسەڵاتی جێبەجێكردنین و هەمواركردنەوەكەش لەدەست دەسەڵاتی یاسادانانە و هەر یاسایەك دەربكەن و هەمواری بكەنەوە، ئێمە جێبەجێی دەكەین.
وهڵامی دووەمی سوودانی بریتی بوو له: لەبارەی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ و بەردەوامبوون لەسەر ناردنی قەرزی سێ مانگ، هەر لە وەڵامی پرسیارێكی ئێمەدا محەمەد شیاع سوودانی پێی گوتین كە بابەتی بڕیاردان لەسەر بەردەوامبوون لە ناردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ سێ مانگی دیكەش جگە لەو سێ مانگەی بڕیاری لێ دراوە، لەدەست ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە و لەدەست خودی ئەودا نییە.
هەروەها گوتی كە ئەو پارەیەی لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە دیاریكرابوو تا بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرن زۆر كەمترە لە پێویستیی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە و تەنانەت گوتی كە ئەو 700 ملیار دینارەشی دیاریكراوە، هێشتا كەمترە لەو پارەیەی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە پێویستیەتی.
هەروەها جەختیشی كردەوە كە لایەنەكانی راسپاردووە و تا ڕۆژی 1ی 12ی 2023، بەشی سێیەمی ئەو 700 ملیار دینارە دەنێرن كە پێشتر بڕیاری ناردنیان دابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.