Erbil 8°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 18:42

پشتیوانیی حكومەتی هه‌رێم بەرهەمهێنانی سامانی ماسی لە هەرێمی كوردستان فراوان كردووە

کوردستان TV
100%


لە هەرێـمی کوردستان، بەرهەمی ساڵانەی گۆشتی ماسی زیاتر لە سێ هەزار تۆنە و ئێستا گەورەترین پرۆژەی ماسی لە پارێزگای دهۆکە.
لە هەرێمی کوردستان،412پرۆژەی مۆڵەتپێدراو هەن کە گۆشتی ماسی بەرهەم دێنن؛ چوار پرۆژەی حکومییش بۆ بەرهەمهێنانی پەنجەماسی هەن.
ئەو پرۆژانە زیاتر لە 3 هەزار هەلیکاریان بۆ دەستی کاری ناوخۆیی ڕەخساندووە کە سەرمایەی پرۆژەکان زیاتر لە 30 ملیار دینارە.
بەرهەمی ماسی لە هەرێمی کوردستان ساڵانە زیاتر لە 3 هەزار و 500 تۆن ماسییە؛ هەرێمی کوردستان پێویستیی بە نزیکەی 80 هەزار تۆن ماسی لە ساڵێکدا هەیە، تا بگاتە ئاستی خۆبژێوی.
کابینەی نۆیەم لێخۆشبوونی گومرگی بۆ پرۆژەکانی بەرهەمی ماسی دەر کردووە و کارەباکەشیان بە نرخی کارەبای کشتوکاڵی نەك بازرگانی بۆ هەژمار دەكرێت، تاكوو تێچووی بەرهەمهێنانیان لەسەر كەم ببێتەوە و بەرهەم زیاد بكات.
پەرەپێدانی سامانی ماسی و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، بەرنامەی کابینەی نۆیەمە و هەوڵەکان بۆ گەیاندنی بە ئاستی خۆبژێوی لە سامانە جۆربەجۆرەكانی ئاژەڵداری بەردەوامە. بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت بەرهەمهێنانی سامانی ماسی بگەیەنێتە ئاستێكی بەرزتر.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.