وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راگه‌یاندراوێكی له باره‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی11ی2023 بڵاویكرده‌وه، بەپێی دواین داتاکانی لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەژماری من لەسەرەتای مانگی ئەیلولەوە تا ئێستا 150 هەزار فەرمانبەرو مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و دەبنە خاوەن هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مووچەخۆران و فەرمانبەران لەئێستادا لە ڕێگای پێنج بانکەوە لەسەر خواستی خۆیان لە یەکێک لە بانکەکان هەژماری بانکیان بۆ دەکرێتەوەو لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچەکانیان لە ڕێی هەژماری تایبەتی خۆیانەوە وەردەگرن.
راگه‌یاندراوێك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.