ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2023، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیركردنی مەترسیدارترین قاچاخچی دراوی بیانی لە عێراق راگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگاكەدا هاتووە : دوای هەوڵێكی هەواڵگری و مەیدانی،یەكێك لە مەترسیدارترین كەسەكان دەستگیركراوە كە پەیوەندی بە مەلەفی قاچاخی دراوەوە هەیە لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی زیاتر لە بانكێك و دامەزراوەی داراییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد،تۆمەتبارەكە لە ڕێگەی خاوەندارێتی چەند بانكێكەوە كە مامەڵەیان لەگەڵ زۆرێك لە كۆمپانیاكانی بانكیدا هەبووە، ڕۆژانە كۆنتڕۆڵی هێنان و بردنی دەیان ملیۆنی دۆلاریان لە دەرەوەی چوارچێوەی یاساییدا كردووە و دۆلارەكەیان لەبازاڕی رەش ساغ كردۆتەوە.
هەروەها دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی داوا لە سەرجەم هاووڵاتیان دەكات پاڵپشتی هەڵمەتەكەیان بكەن لە بەدواداچوون بۆ ئەو كەسانەی زیان بە ئابووری نیشتمانی دەگەێنن.
مەترسیدارترین قاچاخچی دراو لە عێراق دەستگیركرا .. مامەڵەی بەدەیان ملیۆن دۆلار كردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.