وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل ئاشكرای كرد كه سوپای وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ناوه‌ڕاستی غه‌ززه و ئێستا له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
یوئاف گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل ئه‌مشه‌و سێشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئێستا سه‌ربازه‌كانمان له ناوه‌ڕاستی غه‌ززه‌ن و ئه‌مه‌ش گرینگییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئێمه هه‌یه.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌ربازه‌كانمان له ناوه‌ڕاستی شاری غه‌ززه ته‌نگیان به چه‌كدارانی حه‌ماس هه‌ڵچنیوه و خانوو به خانوو به‌دوای دیله‌كاندا ده‌گه‌ڕێن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ته‌واوی كۆنتڕۆلی باكوری شاری غه‌ززه‌یان له‌ده‌ستداوه و ناتوانن هیچ به‌رگرییه‌ك بكه‌ن.
یوئاف گالانت جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ كات و واده‌یه‌ك بۆ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانیان دیاری نه‌كراوه و هه‌روه‌ها هیچ شوێنێكیش له غه‌ززه ئارام نییه تا سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانیان ده‌هێننه دی.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئامانجی سه‌ره‌كییان سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر حه‌ماسدا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه بۆ داهاتوو هیچ مه‌ترسییه‌كی سه‌ربازی له‌سه‌ر ئیسڕائیل نامێنێ.
له كۆتاییدا ڕایگه‌یاند كه ئیسڕائیل نایه‌وێ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ لوبنان بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هۆشداری دایه حزبوڵا له ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه له به‌رامبه‌ردا باجێكی قورس و كه‌مه‌رشكێن ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.