Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 00:47

ئه‌مشه‌و شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌ غه‌ززه‌ چڕ بوونه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان ئه‌مشه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌نێو شارۆچكه‌ی به‌یت حانوون له‌ باكوری كه‌رتی غه‌ززه‌ چڕ بووه‌ته‌وه‌ و ئێستا شه‌ڕێكی قورس له‌ سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌.

كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاشكرای كرد كه‌ چه‌كداره‌كانیان ئه‌مشه‌و به‌توندی ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئیسڕائیل بوونه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت توانیویانه‌ چه‌ند زریپۆشێكی دوژمن بته‌قێننه‌وه‌‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌تیبه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ شه‌ڕ چڕه‌كه‌ ئێستا له‌ باكوری شارۆچكه‌ی به‌یت حانوونه‌ و چه‌كداره‌كانیان به‌ مووشه‌كی ئارپێچی یاسین 105 توانیویانه‌ چوار زریپۆشی سوپای ئیسڕائیلیان بپێكن‌ و بیان ته‌قێننه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێستا چه‌كداره‌كانیان له‌ نزیكی غه‌ززه‌ شه‌ڕێكی قورس له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئیسڕائیل ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین سه‌ربازی دوژمن كوژراون و هه‌روه‌ها چه‌ندین بارهه‌ڵگری گواستنه‌وه‌ سه‌ربازانیش ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌‌.

لای خۆشییه‌وه‌ سوپای ئیسڕائیل جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئێستا سه‌ربازه‌كانیان له‌ ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له‌ رۆژئاوای غه‌ززه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌بنه‌وه‌.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ پێشڕه‌وی دایه‌‌ و دوژمن یان ده‌كوژرێت یاخود ناچاری پاشه‌كشه‌ كراوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.