Erbil 6°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 19:40

عێراق بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی نرخی دۆلاره‌وه‌ ده‌كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌ركرد و بڕیاری دا ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ له‌ بانكه‌كان قه‌رزیان به‌ دۆلار وه‌رگرتووه،‌ له‌ كاتی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كاندا دۆلاریان به‌ نرخی فه‌رمی حكوومه‌ت بۆ هه‌ژمار بكرێ.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركران، یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كان په‌یوه‌ندی به‌ نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌وه‌‌ هه‌بوو.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ بانكه‌كانی حكوومه‌ت قه‌رزیان به‌ دۆلار وه‌گرتووه‌، دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان به‌ دیناری عێراق ده‌بێت و هه‌ر دۆلارێكیش به‌ نرخی فه‌رمی حكوومه‌ت و به‌ 1320 دیناریان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێ.

هه‌روه‌ها بڕیاریشدرا كه‌ دۆلاری پێویست بۆ سه‌رجه‌م بانكه حكوومی و بازرگانییه‌كان دابین بكرێت بۆ ڕێگریكردنی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ كه‌ بووه‌ته‌ ناسه‌قامگیری له‌ نرخی كه‌لوپه‌ل له‌ بازاڕه‌كان و هه‌روه‌ها دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.