پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چیای كەلكەسماق لەسەر ڕێگای دوكان- سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری پڕادۆ كە هی وەزارەتی دارایی بوو و سەر بە بانكی هەرێمە، لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ شاری سلێمانی بەهۆی تیژڕەوی و لەكاتی پێچكردنەوە بەخێراییەكی زۆر تووشی وەرگەڕان بووە كە شۆفێرێك و كارمەندێكی وەزارەتی دارایی تێدابوو.
لە رووداوەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، تەنها زیانی مادی هەبووە و سەرنشینەكان سەلامەتن ، هاوكات ئۆتۆمبێلەكەی وەزارەتی دارایی، دوو ئۆتۆمبێلی دیكەشی لەگەڵدا بووە، ئەوانیش بەسەلامەتی گەڕانەوەتەوە شاری سلێمانی.
كانیاو حەكیم / پەیامنێری كۆیە
ئۆتۆمبێلێكی وەزارەتی دارایی وەرگەڕا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.