دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران بەردەوامە و ئەمڕۆ و سبەی مووچەی چەند دامودەزگایەكی دیكە دابەشدەكرێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە6-11-2023 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ،بەرێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، هێزی زێڕەڤانی،بەرگری فریاكەوتن،وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان،كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان،زیندانە سیاسییەكان،وەزارەتی پەروەردە، دابەشدەكرێت.
سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش 7ی11ی2023، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت، ئه‌نجوومه‌ن و ده‌زگای ئاسایش، وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن،دیوانی چاودێری دارایی.
بە گوێری خشتەی وەزارەتی دارایی ڕۆژی پێنج شەممە 9ی11ی2023، بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دێت.
ئه‌مرۆ و سبه‌ی مووچه‌ی 22 وه‌زاره‌ت و شوێن دابه‌شده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.