Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:26

ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنیی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاگادارییه‌كی له‌باره‌ی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنیی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ ساخته‌ هه‌ژمار ده‌كرێن.

هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران و کڕیار و فرۆشیاری ئۆتۆمبێلەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە کاتی ئەنجامدانی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا بە هیچ شێوەیەک پشت بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی سەر شەقامەکان نەبەستن.

ڕاشیگه‌یاند: پێویسته‌ له‌ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا بۆ گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی تەنیا لە پێشانگه‌کانی ئۆتۆمبێل و کۆمپانیاکان گرێبەستەکان واژۆ بکەن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بە پێچەوانەوە هه‌موو گرێبەستێکی سەر شەقام بە ساختە و بێ بنەما ئەژمار دەکرێت و لە کاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلدا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ کاری پێ ناکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.