Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:27

وتەبێژی حكومەت : ئەگەر بەشە نەوتی هەرێمی كوردستان بەتەواوەتی بگات پڕۆسەی دابەشكردن خێراتر دەبێت

کوردستان TV
100%

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی نەوتی سپی ماڵان رایگەیاند: لە مانگی 9ی ئەمساڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمانی سەرۆك وەزیران پلانی وابوو كە پێش هاتنی وەرزی سەرماو سۆڵە نەوت بەتەواوی لە ناوچە شاخاوییەكان دابەشبكرێت و دواتریش بگاتە سەنتەری شارەكان .
هەروەها گوتی: لە 5/10 دابەشكردن دەستیپێكردووەو ئێستا پرۆسەكە نزیك دەبێتەوە لە سەنتەری پارێزگاكان و تا ئێستا 300 هەزار خێزان بەرەو سەرەوە نەوتییان پێگەیشتووەو هەر خێزانێك بڕی 200 لیتری پێدراوە، كە بەمجۆرەی خوارەوە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبووە.
*هەولێر 105 هەزار بەرمیل
*سلێمانی و هەڵەبجە120 هەزار بەرمیل
*دهۆك 80 هەزار بەرمیل
ئاماژەی بەوەشدا،حكومەتی فیدراڵ ساڵانە بڕی پەنجا ملیۆن لیتر نەوتی سپی وەك بەشی هەرێم دەنێرێت بەڵام ساڵی پار تەنها بڕی 28 ملیۆن لیتری ناردووە،بۆ ئەمساڵیش لە 15/11 دەست بە دابەشكردن دەكەن و ئەگەر بەشی هەرێمی كوردستان بەتەواوەتی بگات پڕۆسەكە لە ئێستا خێراتر دەبێت.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.