Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:28

پارتی بارەگاكانی لەكەركوك دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، پارتی دەستی بە كردنەوەی بارەگاكانی لە پارێزگای كەركوك كردووە. 
شاخەوان عەبدوڵڵا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە كەركوك سازكرابوو ، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد، بۆ پێشكەشكردنی بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پێشووی پارتی لە كەركوك وەك بۆ  دیارییەك بۆ قوتابیانی زانكۆی كەركوك .
هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ محەممەد شیعاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەربڕی بۆ پابەندبوونی بەو ڕێكەوتنە سیاسییەی كە لە نێوان هێز و لایەنەكانی “هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت” ئەنجامدراوە، كە یەكێك لە بڕگەكانی گەڕانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ كەركوك و كردنەوەی بارەگاكانییەتی .
هەروەها گوتیشی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەنگاوی زیاتر هەیە بۆ كردنەوەی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەوەی وەك لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كەركوك كارە سیاسییەكانی خۆی پراكتیزە بكات.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی، ئەمڕۆ بە فەرمی بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتی پێشووی پارتی بە دیاری دەدەینە زانكۆی كەركوك.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.