پەرتووكی دەروازەیەك بۆ مێژووی زمان و ئەدەبی كوردی لە رۆژگاری كۆندا كە لەلایەن پرۆفسیۆری یاریدەدەر فەرهاد عەزیز حەسەن، مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین نووسراوە، بڵاوكرایەوە.
پەرتووكەكە لەلایەن چاپخانەی زانكۆی سەڵاحەدین- هەولێر چاپ كراوەو لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكان ژمارەی سپاردنی (822)ی ساڵی2023ی پێدراوە.
نووسەر لە پەرتووكەكەیدا دەڵێت: زمانی كوردی یەكێك لە كۆنترین زمانە ناسراوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، كە لەسەردەمی كۆندا دەقی ئایینی،ئەدەبی، بازرگانی و سیاسی پێ تۆماركراوە.
دەشڵێت: زمانی كوردی بە پێی مێژووی ژیاری كورد لە كوردستاندا بەسەر سێ قوناغ دابەش بووە كە بریتین لە: قۆناغی كۆن،قۆناغی ناوەڕاست،قۆناغی نوێ.
پەرتووكی دەروازەیەك بۆ مێژووی زمان و ئەدەبی كوردی لە رۆژگاری كۆندا بڵاوكرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.