ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دوكان – سلێمانی، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئاکامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگەی دوكان و سلێمانی، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و دووانی دیکەش بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاند كه ڕووداوه‌كه له نزیك شاره‌دێی خه‌له‌كان له‌سه‌ر ڕێگەی سه‌ره‌كی نێوان دوكان - سلێمانی ڕووی دا كه دوو ئۆتۆمبێل له جۆرەکانی تۆیۆتا کامری و تۆیۆتا لاندگرۆز پێکیان دادا.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌ردووكیان ئافره‌تن و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی حاجیاوه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.