سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی توندیشی له ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی كرد.
بنیامین نه‌تانیانۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانه‌ی گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: ڕاگرتنی شه‌ڕ به‌شێوه‌ی كاتی له غه‌ززه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه سوپای ئیسڕائیل له هێرشكردن و چوونه پێشه‌وه بۆ ناو غه‌ززه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا چاوی به نه‌تانیانۆ كه‌وتبوو و داوای لێ كردبوو ئاگربه‌ستێكی كاتی ڕابگه‌یه‌نێ بۆ مه‌به‌ستی بارودۆخی مرۆیی، داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسڕائیل كردبوو هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیلی غه‌ززه.
وه‌ك وه‌ڵامێكیش بۆ داواكه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل جه‌ختی كرده‌وه كه به‌بێ ئازادكردنی دیله‌كانیان له غه‌ززه، هیچ ئاگربه‌ستێك ڕاناگه‌یه‌نن.
سه‌باره‌ت به گوتاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی، نه‌تانیاهۆ هۆشداری توندی دا و ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له لوبنانه‌وه به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا ئه‌و وڵاته و حزبوڵا باجێكی قورس ده‌دات.
حه‌سه‌ن نه‌سڕولا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانه‌ی وتارێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه حزبوڵا له 8ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه چووه‌ته نێو به‌ره‌ی شه‌ڕ دژی ئیسڕائیل و به‌هۆی چالاكییه‌كانیان تا ئێستا ده‌یان هه‌زار ئیسڕائیلی ناچار كردووه ناوچه سنوورییه‌كان جێبهێڵن.
رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند ناوچه و شارێك، ئۆپه‌ڕاسیۆنی تۆفانی ئه‌قسای دژی ئیسڕائیل ڕاگه‌یاند، له‌و رۆژه‌دا جگه له كوشتنی ده‌یان هاووڵاتی و سه‌ربازی ئیسڕائیلی، نزیكه‌ی 240 كه‌سیشی به‌دیل بۆ غه‌ززه گواسته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.