Erbil 32°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:24

سبه‌ی به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی شه‌ممه‌ 4ی11ی2023، به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
بۆ رۆژانی دواتر دابه‌شكردنی مووچه‌ی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت،  ڕۆژی پێنج شەممە 9ی11ی2023، بە دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت دێت.
خشته‌ی راگه‌یاندراوی لیستی مووچه‌: 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.