وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه سوپای ئیسڕائیل ئاگربه‌ست له غه‌ززه رابگه‌یه‌نێ و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ئیسڕائیل ده‌یكات به‌رگریكردنه له هێرشی تیرۆریستی.
پێنتاگۆن له به‌یاننامه‌یه‌كی ڕایگه‌یاند: به‌رده‌وام ده‌بین له ناردنی هاوكارییه‌كان بۆ ئیسڕائیل به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان.
سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، پێنتاگۆن جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وان له ئێستادا پشتگیری بیرۆكه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ناكه‌ن، چونكه ره‌نگه ئه‌م ئاگربه‌سته ببێته هۆی ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس خۆی رێك بخاته‌وه و دووباره ده‌ست به هێرشكردن بكاته‌وه.
له هه‌مانكاتیشدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا لارییان نییه له ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی مرۆیی كاتی له كه‌رتی غه‌ززه ته‌نیا بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆیی و پزیشكییه‌كان و گونجاندنی كه‌شێك بۆ رزگاركردنی دیل و بارمته‌كان.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه داواكاری به‌رده‌وامیان له ئیسڕائیل ئه‌وه‌یه جیاوازی له‌نێوان گرووپه چه‌كداره‌كان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بكات و له ئۆپه‌ڕاسیۆن و بۆردومانه‌كاندا پارێزگاری له خه‌ڵكی سڤیلی غه‌ززه و سه‌رجه‌م ناوچه‌كان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.