وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه وڵاته‌كه‌ی پشتگیری ئیسڕائیل ده‌كات له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه تا هه‌ڕه‌شه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كۆتایی پێ بێنێ.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به بڕیاری سوپای ئیسڕائیل بۆ به‌رده‌وامی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر غه‌ززه، ڕایگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، بۆیه به دڵنیاییه‌وه پشتگیری هێرشه‌كانی سوپای ئیسڕائیل ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر غه‌ززه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بۆردومان و هێرشه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر حه‌ماس و گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه چڕتر و فراوانتر بووه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ قۆڵه‌وه سوپای ئیسڕائیل هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر غه‌ززه ده‌ستپێكردووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له‌باره‌ی دوایین ئاماری قوربانییه‌كان ڕایگه‌یاند كه له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تاكو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 8525 كه‌س كوژراون كه زۆرینه‌یان منداڵ و ئافره‌ت و به‌ساڵاچوون.
ڕاشیگه‌یاند كه تا ئێستا 57 ده‌زگای ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه بۆردومان كراوه و 15 نه‌خۆشخانه به‌ته‌واوی په‌كیان كه‌وتووه له‌گه‌ڵ 32 بنكه‌ی پزیشكی، ئه‌مه جگه له كه‌می ده‌ستكه‌وتنی ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری بریندار و نه‌خۆشه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.