به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌می سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جیبوون له گه‌ڕه‌كی جه‌بالیا له باكوری شاره‌كه به‌ته‌واوی خاپوور بووه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 400 كه‌س كوژراون و بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ناوخۆی فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی خاپووربوونی باڵه‌خانه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی جه‌بالیا زیاتر له 400 كوژرا و بریندار هه‌یه كه زۆرینه‌یان منداڵ و ئافره‌تن.
ڕاشیگه‌یاند: باڵه‌خانه‌كه ئه‌مڕۆ به 6 تۆپ كراوه‌ته ئامانج كه هه‌ر تۆپێك به كێشی ته‌نێك ته‌قه‌مه‌نی تێدابووه.
لای خۆشییه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌هۆی زۆری قوربانییه‌كان ئه‌مبووڵانس و نه‌خۆشخانه‌كانی نزیكی گه‌ڕه‌كی جه‌بالیا پڕ بوون و پێداویستی پزیشكیان كه‌مبووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌باره‌ی دوایین ئاماری قوربانییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تاكو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی كوژراوان بریتین له 8525 كه‌س.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا 57 ده‌زگای ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه بۆردومان كراوه و 15 نه‌خۆشخانه به‌ته‌واوی په‌كیان كه‌وتووه له‌گه‌ڵ 32 بنكه‌ی پزیشكی، ئه‌مه جگه له كه‌می ده‌ستكه‌وتنی ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری بریندار و نه‌خۆشه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.