شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند كه سبه‌ی سێشه‌م له هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت، به‌ڵام بارانه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سبه‌ی سێشه‌م ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بەزۆری نیمچەھەور و ھەندێک کات بۆ ھەوری تەواو ئەگۆڕێت.
ڕاشیگه‌یاند: لە کاتەکانی ئێوارەی سبه‌ی سێشه‌مدا بۆ ماوەیەکی کورت ئەگەری نمەباران لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەبێت، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێنێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خێرای با له سبه‌ی سێشه‌مدا مامناوەند دەبێت 10-20 کم/ک و ئاراستەكه‌شی باکوری رۆژھەڵات ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.