ئه‌مڕۆ سێشه‌م هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق بڵاویان كرده‌وه كه له بۆسه‌یه‌كدا توانیویانه 3 تیرۆریستی داعش بكوژن كه پێشتر ده‌ستیان له چه‌ندان كاری تیرۆریستی‌دا هه‌بووه.
دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری له‌سه‌ر بوونی چه‌كدارانی داعش له نزیك چیای حه‌مرین، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق بۆسه‌یان بۆ تیرۆریسته‌كان دانایه‌وه.
له بۆسه‌كه‌دا دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق، تیرۆریستێكی داعش دوای برینداربوونی خۆی ته‌قانده‌وه، هه‌روه‌ها دوو تیرۆریستی تریش له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا كوژران.
هه‌رسێ تیرۆریسته‌كه داواكراوبوون و پێشتر ده‌ستیان له چه‌ندان كاری تیرۆریستی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و ترس و تۆقاندنی هاووڵاتییان له ناوچه‌كه‌دا هه‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.