دهستهی وهبهرهێنانی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند كه بهم زووانه ژمارهیهك له وهبهرهێنهر و خاوهنكار و نوێنهری كۆمپانیاكانی ئیماڕات سهردانی ههرێمی كوردستان دهكهن و چاویان لهوهیه وهبهرهێنانی زیاتر ئهنجام بدهن.
ئـەمـڕۆ سێشەم د. مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتەی وەبـەرھـێنان لـە وڵاتـی ئـیـمـارات لـەگـەڵ عـەبـدوڵا بـن تـەوق وەزیری ئـابووری حکوومـەتـی ئیماڕاتی عـەرەبـی کـۆبـۆوە .
لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا ھـەریـەک لـە عـەبـداڵا لـوتـاهـ جـێـگـری وەزیـری کـاروبـاری ئـەنـجـوومـەنـی وەزیـران و ژمـارەیـەک لـە راوێـژکـار و پـسـپـۆرانـی بـواری ئـابـووری لـە وەزارەتـی ئـابـووری ئـیـمـاڕات ئـامـادەیـ بـوون، ھـەردوولا جـەخـتـیـان لـە گـریـنـگـی پـەرەپـێـدانـی پـەیـوەنـدیـیـە ئـابـووری و بـازرگـانـییـەکـانـی نـێـوانـیـان کـردەوە، ھـەروەھـا سـوودوەرگـرتـن لـە ئـەزمـوونـی ئـیـمـاڕات لـە پـەرەپـێـدانـی ژیـنـگـەیـەکـی لـەبـار و سـەرنـجـڕاکـێـش بـۆ وەبـەرھــێـنـان .
ھـەر لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا بـڕیـاردرا کـە لـە مـاوەیـەکـی نـزیـکـدا شـانـدێـکـی وڵاتـی نـاوبـراو کـە لـە ژمـارەیـەک وەبـەرھـێـنـەر و خـاوەنـکـارو نـوێـنـەرانـی کـۆمـپـانـیـاکـانـی وڵاتـی ئـیـمـارات پـێـك دێـن، سـەردانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـکـەن ، بـەمـەبـەسـتـی بـەشـداریـکـردنـیـان لـە دەرفـەتـەکـانـی وەبـەرھــێـنـان لـە کـەرتـە جـیـاوازەکـانـدا.
جێی باسه وڵاتـی ئـیـمـاڕات یـەکـێـکـە لـە وڵاتـانـەی کـە بـە سـەتـان مـلـیـۆن دۆلار وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـدا دەکـەن، لـەوانـە لـە کـەرتـی کـشـتـوکـاڵـی و نـەوت و گـازدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.