Erbil 14°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 23:29

نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ پرۆژه‌کانی ژێرخان له‌ سۆران ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دۆخی گشتیی سنووری سۆرانیان تاوتوێ كرد و جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ پرۆژه‌کانی ژێرخان له‌ سۆران کردەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ـی 10ـی 2023 له‌ سه‌ردانێكدا بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له‌گه‌ڵ هه‌ڵگورد نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، دۆخی گشتیی سنووری سۆرانیان تاوتوێ كرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ر‌به‌خۆی سۆران، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كار و پرۆژه‌كانی سنووری ناوچه‌كه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا خسته‌ڕوو.

نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ستخۆشی له‌و كار و خزمه‌ته‌ی له‌ سنووری ناوچه‌كه‌دا كراوه و ده‌کرێت‌، جه‌ختی له‌ گرنگیی بایه‌خدان به‌ پرۆژه‌كانی ژێرخان به‌گشتی كرده‌وه‌ و به‌ پێویستی زانی بایه‌خی تایبه‌ت به‌ بواری گه‌شتیاری بدرێت و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتی تایبه‌ت له ‌ناوچه‌كه‌دا بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شدارییه‌كی كارا له‌ بره‌ودان به‌ كه‌رتی گه‌شتیاری و كه‌رته‌كانی دیکه‌دا بكه‌ن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ قایمقامه‌كانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاماده‌ی بوون، باس له‌ دۆخی سنووره‌كان و پێداویستییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.