وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له غه‌زه دوایین ئاماری قوربانییانی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بڵاو ده‌كاته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاند: له رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ر و ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسڕائیل و گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین 4651 كه‌س كوژراون و 14245 كه‌سی تریش بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاند: ته‌نیا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 266 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستداوه كه له‌نێویاندا 117 منداڵ بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێژه‌ی 40%ی كوژراوان منداڵان، هه‌روه‌ها 70%ی كوژراوانیش منداڵ و ئافره‌ت و به‌ته‌مه‌نه‌كانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.