دوای گرژی و ئاڵۆزییەكانی شارۆچكەی حەمدانییە، شەوی ڕابردوو قەدەغەی هاتووچۆ لە شارۆچكەی حەمدانییە ڕاگەیەنرا.
قەدەغەی هاتووچۆ لە كاتژمێر 7ی ئێوارە تا 6ی بەیانییە،ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە حەمدانیە دوای ئەوە هات كە هاوڵاتی و كەس و كاری قوربانیانی ڕووداوی هۆڵی هەیسەم هەڵیان كوتایە سەر خانوو و ئاڕایشتگا و پێشەنگای ئۆتۆمبێڵی خاوەن هۆڵەكە،دواتریش ئاگریان تێبەردا.
یەكێك لە كەس و كاری قوربانیانی ڕووداوەكەی حەمدانیە تایبەت بە كوردستان تیفی ڕایگەیاند : دوای رووداوەكە نزیكەی 20 كەس لە حەمدانییە دەستگیر كراون و ڕەوانەی موسڵ كراون بۆ لێكۆلینەوە.
شایەنی باسە سێ هەفتە پێش ئێستا بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان زیاتر لە 120 كەس گیانیان لەدەستدا و نزیكەی 200 كەسیش برینداربوون،دوای ئەوە حكومەتی عێڕاقی فیدڕاڵ چەند لیژنەیەكی پێكهێنا بۆ لێكۆلینەوە لە ڕووداوەكە،دوای دوو رۆژ ئەنجامی لێكۆلینەوە ڕاگەیاندرا كە هۆكاری ڕووداوەكە یاری ئاگرین بووە ،ئەنجامی لێكۆلینەوەكەش لەلای هاوڵاتیان و كەس و كاری قوربانیانی ڕووداوەكە ڕەتكرایەوە و ئەوان داوای دووبارە لێكۆلینەوە دەكەن و دەڵێن دەبێ ڕاستی ڕووداوەكە بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت.
قەدەغەی هاتووچۆ لە شارۆچكەی حەمدانییە راگەیەنرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.