وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی داهات و خەرجی لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2023 بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هەر شەش مانگ جارێک ڕاپۆرتی خەرجی و داهات بڵاو دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 21ـی 10ـی 2023 لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر بنەمای پەیڕەوکردنی شەفافیەت و لەپێناو جێبەجێکردنی سیاسەتێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ بەڕێوەبردنی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەمەودوا ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان هەر شەش مانگ جارێک بڵاو دەکرێتەوە.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش داوە کە "سەرجەم داتا و زانیارییەکانی خشتەی داهات و خەرجی لەلایەن لیژنەی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینی و پەسەند کراوە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.