Erbil 19°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 19:32

گەلی خواکوڕک لە سنووری سیدەکان تۆپباران دەکرێ

کوردستان TV
100%

تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گەلی خواکوڕک لە سنووری قەزای سیدەکان دەکەن، تاوەکو ئێستاش تۆپباران بەردەوامی هەیە.

ئەمڕۆ شەممە 21ـی 10ـی 2023 تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گەلی خواکوڕک لە سنووری قەزای سیدەکان تۆپباران دەکەن، مەهدی داود پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: تاوەکو ئێستا (کاتژمێر 05:07 خولەکی ئێوارە) تۆپباران بەردەوامە.

بە گوتەی فەرزندە ڕەسوول موختاری گوندی کاولان، تۆپخانەکانی تورکیا گەلی مخارە و تالستان و چەند شوێنێکی دیکەی لە سنووری خواکوڕک تۆپباران دەکەن، هەروەها دەڵێت:  هیچ زیانی بە هاووڵاتییانی سڤیل نەگەیشتووە و تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش تۆپبارانکردنی ناوچەکە بەردەوامی هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی مەهدی داود پەیامنێری (کوردستان تیڤی) سوپای تورکیا بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە لە سەربازگەکانی ڕووبارۆک و نزیک کانییەڕەش بە تۆپی دوورهاوێژ ئەو ناوچە سنوورییانە تۆپباران دەکات.

لای خۆیەوە ئیحسان چەلەبی، قایمقامی قەزای سیدەکان بۆ (کوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوە دا کە ئەو گوند و شوێنانەی بەهۆی پەکەکەوە چەند ساڵانێکە چۆڵ کراون لەژێر بۆردومانەکانی سوپای تورکیا دان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.