Erbil 19°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 19:37

گووگڵ ناوی پارێزگای ئەنبار و نیمچە دورگەی سینای میسر لەسەر نەخشە دەسڕێتەوە ؟!

کوردستان TV
100%

دۆخێكی مشتومڕ لە سۆشیال میدیا و بەتایبەت لە عێراق و میسردا سەریهەڵدا، دوای ئەوەی وا بڵاوبووەوە كە ناوی پارێزگای ئەنباری عێراق و نیمچە دورگەی سینای میسر لە نەخشەی بزوێنەری گەڕانی گووگڵدا سڕاوەتەوە. 
هەواڵەكەش هاوكات بوو لەگەڵ هۆشدارییەكەی موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدری لە بەرامبەر ئاوارەبوونی دانیشتوانی كەرتی غەززە بۆ پارێزگای ئەنبار و نیمچە دورگەی سینا.
لەكاتی گەڕانەوە بۆ هەواڵی نەمانی ناوی پارێزگاری ئەنبار لە گوگڵەوە، ئەوە ڕوون بووەوە كە ئەو ئیدیعایەی هاوپێچ كراوە چەواشەكارانە و نادروستە، بەو پێیەی گووگڵ ناوی پارێزگاری ئەنباری لە نەخشەكانی نەسڕیوەتەوە وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ كراوە.
هەمان تێڕوانینی هەڵە بۆ سینا لە میسریشدا هاتە ئاراوە، دوای ئەوەی هەواڵێك بڵاوبووەوە كە دەڵێت : سینا لە نەخشەكانی گووگڵ سڕاوەتەوە.
لەوبارەیەوە مەروە خوست، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و پەیوەندییە گشتییەكان لە گووگڵ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، بۆ ڕۆژنامەی عەین نیوز باسی لەوە كردووە كە نیمچە دوورگەی سینا لەسەر نەخشەكە دەرناكەوێت، چونكە نەخشەكانی گووگڵ لە كاتی سەیركردندا بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی ناوی هەرێمەكان لە سەر نەخشەی وڵاتان پیشان نادات،تەنها ئەو كاتە نەبێت كە بەدوایدا دەگەڕێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.