پۆلیسی سلێمانی و بەرگریی شارستانی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە هێڵە گەرمەکانی فریاکەوتن لەکار دەکەون و ژمارەی دیکەیان بۆ پەیوەندیکردن بڵاو کردۆتەوە.
هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی و بەرگریی شارستانی سلێمانی ڕایانگەیاند: هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، لەکاتژمێر 12:00ـی ئەمشەوەوە تاوەکو کاتژمێر 04:00ـی بەرەبەیانی سبەی شەممە، هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن (104) ژمارە (115)ـی بەرگریی شارستانی سلێمانی لەکار دەکەون و تیمەکانمان لەهەوڵی چاککردنەوەیدان.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: لە کاتی بوونی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن: بەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە 105 و سەنتەری ڕێکخەری پەیوەندییەکان (JCC) ژمارە 100.
هاوکات بەرگریی شارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە کە ئەگەر پێویستی بە هاوکاری تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە بوو لەهەر حاڵەتێکدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (100) سەنتەری هەمەهەنگی هاوبەش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.