کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای دەکات کە لە سەرەتای هەفتەی مانگی داهاتوودا ناوی کاندیدەکان پەسەند دەکرێت و هاوکات بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ هەینی 20ـی 10ـی 2023 عیماد جەمیل بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ڕایگەیاند: زیاتر لە 300 کاندید له بهشداریكردن له پرۆسهی ههڵبژاردن بێبەش کراون کە (197) بە هۆکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەری، (102) تاوانبار، ئەندامێکی ئاسایشی نیشتمانی، 1 تیرۆر، 1دەستپاکی، (19) جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی کاندیدبوون، دوورخراونەتەوە.
ڕاشیگەیاند: لە سەرەتای هەفتەی مانگی تشرینی دووەم ناوی کاندیدەکان پەسەند دەکرێت و هاوکات بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەستپێدەکات.
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ناوەند و وێستگە تایبەتەکانی دەنگدانیش عیماد جەمیل گوتی: ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی 7 هەزار و 166 بنکەیه و بنکە دەنگدانی گشتی 35 هەزار و 553 بنکەیه، هاوکات ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدانی تایبهت 565 بنکەیه، هەروەها ژمارەی بنکەکانیان دوو هەزار و 367 بنکەیه و دەنگدانی تایبەت هەموو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەرگری، و ئۆرگانەکانی دیکە دەگرێتەوە جگە لە دەستهی حهشدی شهعبی.
لەبارەی دەنگدانی ئاوارەکانیش باسی لەوە کرد کە بەهۆی گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ژمارەی ئاوارەکان لە 120 هەزارەوە بۆ 48 هەزار کەمی کردووە، ژمارەی ناوەندی دەنگدان بۆ ئاوارەکان 34 بنکەیه و وێستگەکانیان ژمارەیان 120ـە و بەمشێوەیەش کۆی گشتی ژمارەی بنكهكانی دهنگدانی ئاوارەکان و گشتی و تایبهت (7765) و کۆی گشتی وێستگەکان (38 هەزار و 40) وێستگەن.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەش دا کە ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و قوتابییانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژمارهیان 214 هەزار و 595 فەرمانبەرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.