کەنیسەی سانت پۆرفیریۆس لە غەززە کە مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 407ـی زایینی، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیل و گرووپە چەکدارە فەلەستینییەکان بۆردومان کرا و داڕووخاوە، بەهۆیەوە 18 کەس گیانیان لەدەست داوە.
نووسینگەی میدیایی حکوومەتی غەززە کە لەلایەن حەماسەوە بەڕێوە دەبرێت ڕایگەیاند: 18 هاووڵاتیی مەسیحیی فەلەستینی لە ئەنجامی بۆردومانکردنی کەنیسەی سانت پۆرفیریۆسی ئەرسەدۆکسی ڕۆم لە غەززە گیانیان لەدەست داوە.
هەروەها سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: بەهۆی بەئامنجگرتنی ناوەندێکی فەرماندەیی گرووپە چەکدارەکان بەشێکی کەنیسەکە زیانی بەرکەوتووە، لەمبارەیەوەش بەدواداچوون دەکەین.
هاوکات کاربەدەستانی فەلەستین ئاماژەیان بەوە دا کە زیاتر لە 500 موسڵمان و مەسیحی بەهۆی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین لە کەنیسەکە خۆیان داڵدەدابوو.
پاتریارکی ئەرسەدۆکسی قودس لەبارەی بۆردومانی کەنیسەکە گوتی: بە توندترین شێوە ئەو هێرشە ئاسمانییە سەرکۆنە دەکەین و کە کەنیسەکەی بۆردومان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.